به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ئەوەی پشت ڕاست کردەوە کە لە درێژەی پەلاماری هاوپەیمانیی ئەمریکا بۆ سەر بنکەو مەتەڕێزی سوپای سوریا لە نیزیکی فڕۆکە خانەی دەیرولزور ، ٦٠ کەس لە چەکدارانی سوریا گیانی خۆیانیان لە دەست داوە .
بەر لەوەیش سوپای سوریا باسی کوژرانی ٣٠ سەربازی خۆی لە پەلامارەکانی فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکای کرد .
ڕووسەکان وتیان کە ٢ فرۆکەی جەنگیی ئیف - ١٦ و دوو فڕۆکەی جەنگیی ئەی-١٠ ی سوپای ئەمریکا لەم ئۆپەراسیۆنەدا بەشداریان هەبووە . ئەم ئۆپەراسیۆنە لە حالێکدا ئەنجام دەگرێت کە بەگوێرەی ڕێککەوتنی مۆسکۆ - واشنگتۆن، لە سوریا ئاگر بەست دامەزراوە ....
کۆتایی کورتە نامە/310